English عربی كوردی
Last Update :  Mon Jul 24 3:49:05 +03 2017
نوێترین
 
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی‌ پڕۆژه‌كان ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری ده‌رباره‌ی ئێمه‌ په‌یوەندی
ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كۆمپانیاكان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌رفه‌تی كاركردن
نوێترین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
12/01/2016 : 08:35:49
كۆبوونەوەی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەبارەت بەڕەوشی ئێستای ئابووری و كەرتی وەبەرهێنان
15/12/2015 : 14:46:55
سەردانی شاندی بازرگانی كونسڵخانەی توركیا بۆ یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
18/09/2015 : 17:21:24
لە باتۆمی.. ووڵاتی جۆرجیا كۆڕبەندی ئابووری بەبەشداری چل ووڵاتی بیانی بەڕێوەچوو..
28/08/2015 : 08:04:33
هاتنی شاندێكی كونسڵی كەندا بۆ یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
05/08/2015 : 03:50:37
سەردانی كونسڵی گشتی دەوڵەتی كوەیت بۆ یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان
ئەحمەد رێکانی: ئاستی وەبەرھێنان 80% کەمی کردووە
   رێكەوتی دابه‌زاندن: 28/08/2015 : 08:20:37

شوان بەرزنجی - سایتی باس
ئەحمەد رێکانی، سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان لە گفتوگۆیەکی تایبەتی (باس)دا قسە لەسەر چەند پرسێکی پێوەست بە ئابووریی و دۆخی بازاری کوردستان دەکا.
ئەحمەد رێکانی ئاماژەی بەوە دا، جگە لە قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، قەیرانی سیاسیی ئەم دواییەی کوردستانیش، کاریگەریی دروست کردووە لەسەر پاشەکشەی بازاڕ و ئابووری، گوتی: بازاڕ زۆر کز بووە، پارە و سیولە زۆر کەم بووە، بانکەکان پارەیان تێدا نەماوە، کڕین و فرۆشتن زۆر دابەزیوە و دۆخەکە زۆر زۆر خراپە.
سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەران ئەوەی خستە روو ئاستی، وەبەرھێنان ٨٠ % کەمی کردووە و ھاتنی وەبەرھێنەری تازەی بیانیش بۆ کوردستان وەستاوە، گوتیشی: “بەھۆی شەری داعش بە ملیارەھا دۆلار زیان بەر ھەرێمی کوردستان کەوتووە، ساڵانی پێشوو ساڵانە ١٠ ملیار دۆلار مۆڵەتی وەبەرھێنان بوو، بەڵام ئێستا ملیارێکیش نەبووە”.
٤٥٠ وەبەرھێنەر لە یەکێتیی وەبەرھێنانی کوردستان ئەندامن کە تاک و تەرایان وەبەرھێنەری بیانین. بەپێی قسەکانی رێکانی زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلار لە لایەن وەبەرھێنەرانی بیانی و ناوخۆیی لە کوردستان خراوەتە نێو پرۆژە و سەرمایەگوزاریی تێدا دەکرێت، گوتیشی: “لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە رەوشی ئابووریی کوردستان لە کزیی داوە و ئاستی گەشەی ئابووری زۆر خراپ بووە و زیانێکی زۆر بەر کەرتی وەبەرھێنان کەوتووە.
زیاتر لە ساڵێکە شاری موسڵ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیر کراوە، بەپێی لێکدانەوەی سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەران ئازادکردنەوەی موسڵ کاریگەریی زۆر گەورەی ئابووریی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەبێت، گوتیشی: “موسڵ دانیشتوانەکەی ٣ ملیۆن کەس دەبێت بۆ بازاڕکردن و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر ھەولێر و دھۆک و کوردستان بەگشتی، بۆیە رزگارکردنی موسڵ کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر جوڵەی بازاڕ و ئابووریی کوردستان، ئەگەر موسڵ ئازاد بکرێت لە رووی ئەمنییەوە، گەرەنتیەکی باش وەردەگرین بۆ دوورکەوتنەوەی داعش، ھاوکات خەڵکی موسڵ پشت بە بازاڕەکانی کوردستان دەبەستن ئەوەش جوڵەیەکی گەورە بۆ ئابووریی کوردستان دەستەبەر دەکا.
ئەحمەد رێکانی جەخت دەکاتەوە، ژمارەیەکی زۆری بەڵێندەران دووچاری مایەپووچی و ئیفلاسی بوون و ١٠%ی وەبەرھێنەرانیش دووچاری کێشەی گەورە بوونە و زۆرینەیان لە تەنگەژەی داراییدان.
رێکانی گوتیشی: ئابووریی کوردستان لە دوای ئەو قەیرانانە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە، بڕیارە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بکرێت بۆ وەبەرھێنان لە کوردستان، ئەوەش کاریگەریی باشی دەبێت و خەڵکی پسپۆڕ بانگی کوردستان دەکرێت بۆ دیراسەکردنی دۆخەکە و رزگارکردنی کوردستان لەو قەیرانە داراییە، بەڵام بۆ ئەو کۆنفرانسە کاتەکە دیاری نەکراوە.
ئەو بەرپرسەی یەکێتیی وەبەرھێنان دڵنیایە لەوەی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی ھەرێمی کوردستان، کاریگەریی دەبێت لەسەر ئابووریی کوردستان، گوتیشی: فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆیی رێگایەکی ئیجابی دەبێت بۆ ئابووری و وەبەرھێنان، بەڵام ئەنجامی فرۆشتنی نەوت بە دیار نەکەوتووە، ھیوادارین لە ماوەیەکی کەمدا کاریگەرییەکەی لە بازار دەربکەوێت و ببێتە ھۆی بوژانەوەی ئابووریی کوردستان.
لێکدانەوەی جیاواز دەکرێت بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە ھەرێمی کوردستان پێویستیەتی بۆ ھەڵسانەوە لە قەیرانی دارایی، بەپێی لێکدانەوەی ئەحمەد رێکانی ” ١٠ ملیار دۆلار لە لایەن حکوومەت و بانکەکان بخرێتە بازاڕەوە، بەشێکی زۆری کێشە ئابوورییەکان چارەسەر دەبێت و بازاڕ دەبوژێتەوە.
سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان ئاشکراشی دەکات، بەھۆی شەڕی داعش بانکە بیانیەکان قەرز بە وەبەرھێنەرانی کوردستان نادەن” ھۆکارەکانی ئەم بڕیارەی بانکە جیھانیەکان بۆ ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنیە لە ناوچەکە، ھۆکارەکەی تریش چارەسەر نەبوونی کێشەکانی ھەولێر و بەغدایە، ئێمە لەگەڵ بانکەکان لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ئەو دوو ھۆکارەیان بۆ روون بکەینەوە، بەڵام ئەوان پێیان گوتین تا ئەو دوو ھۆکارە یەکلایی نەکەنەوە، قەرزتان پێ نادەین.

Share ئه‌م بابه‌ته‌ (3922) جار بینراوه‌‌
كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران 8/1/2013   شاندی بوڵگاریا   سەردانی شاندی پۆڵۆنیا    سەردانی شاندی میسر    كۆنفرانسی پەرەپێدانی ئێران و حكومەتی هەرێمی كوردستان   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   شاندی شاریقە    شاندی ئەنتاڵیا   شاندی بریتانی   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   سەردانی شاندی پۆڵۆنی   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   ڕێز لێنان  
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان
پڕۆژه‌كان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری
ده‌رباره‌ی ئێمه‌ ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وێب مه‌یڵ
Designed & Mastered by : Chenar Khalid
Copyright © . Kurdistan Investors Union. All rights reserved