English عربی كوردی
Last Update :  Mon Jul 24 3:48:15 +03 2017
نوێترین
 
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی‌ پڕۆژه‌كان ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری ده‌رباره‌ی ئێمه‌ په‌یوەندی
ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كۆمپانیاكان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌رفه‌تی كاركردن
نوێترین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عیراق قه‌ره‌بووی‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
   رێكەوتی دابه‌زاندن: 19/05/2015 : 10:31:16

سایتی خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عیراق له‌ بڕی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ فه‌وتاوی‌ ساڵی‌ 2014، قه‌ره‌بووی‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ و وه‌زیری‌ بازرگانیش ڕایده‌گه‌ینێت، له‌ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژی‌ داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ قه‌ره‌بووه‌كه‌.

مه‌لاس محمه‌د وه‌زیری‌ بازرگانی‌ عیراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لیژنه‌یه‌كی‌ دارایی پێكهێناوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ هاوڵاتیان كه‌ له‌ مانگه‌كانی‌ كۆتایی ساڵی‌ 2014 دا دابه‌ش نه‌كراوه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لیژنه‌كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ما ژماره‌ی خێزان و نرخی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شنه‌كراوه‌، قه‌ره‌بووی‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ و بڕی‌ 25 هه‌زاری دیناری‌ وه‌ك قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و چوار مانگه‌ بۆ هه‌ر تاكێكی‌ خێزان دیاری‌ كردووه‌.

وه‌زیری‌ بازرگانی‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان دیاریكراوه‌، له‌ ئێستادا له‌ بانكه‌كاندایه‌ و له‌ ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژی‌ داهاتوودا وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كات.

له‌ مانگی‌ تشرینی دووه‌می‌ ساڵی‌ 2014 دا، وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عیراق له‌بڕی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ فه‌وتاوی‌ مانگانه‌ی‌ هاوڵاتیان، بڕی‌ 17 هه‌زار دیناری‌ عیراقی‌ بۆ هه‌ر تاكێك وه‌ك قه‌ره‌بوو له‌ رێگه‌ی‌ بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ دابه‌شكرد.

Share ئه‌م بابه‌ته‌ (3719) جار بینراوه‌‌
كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران 8/1/2013   شاندی بوڵگاریا   سەردانی شاندی پۆڵۆنیا    سەردانی شاندی میسر    كۆنفرانسی پەرەپێدانی ئێران و حكومەتی هەرێمی كوردستان   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   شاندی شاریقە    شاندی ئەنتاڵیا   شاندی بریتانی   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   سەردانی شاندی پۆڵۆنی   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   ڕێز لێنان  
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان
پڕۆژه‌كان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری
ده‌رباره‌ی ئێمه‌ ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وێب مه‌یڵ
Designed & Mastered by : Chenar Khalid
Copyright © . Kurdistan Investors Union. All rights reserved