English عربی كوردی
Last Update :  Mon Jul 24 3:48:32 +03 2017
نوێترین
 
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی‌ پڕۆژه‌كان ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری ده‌رباره‌ی ئێمه‌ په‌یوەندی
ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كۆمپانیاكان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌رفه‌تی كاركردن
نوێترین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
06/05/2014 : 15:21:11
سایتی خەندان - كۆڕبه‌ندی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌ له‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و فه‌ڵه‌ستین به‌رێوه‌چوو
17/04/2014 : 13:00:38
وەبەرهێنەرێکی هەولێر پرۆژەیەکی 2 ملیۆن دۆلاری پێشکەشی هەڵەبجە دەکا
31/03/2014 : 21:56:24
بانكێكی جیهانیی‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌
30/03/2014 : 14:48:13
هه‌ولێر.. كۆڕبه‌ندی‌ ئابووری‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم و عیراق ده‌ستی‌ پێكرد
25/03/2014 : 15:37:06
بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان زیاد دەكرێ
ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان له‌ ڕه‌وشى وه‌به‌رهێنان ده‌كۆڵیته‌وه‌
   رێكەوتی دابه‌زاندن: 02/09/2014 : 13:26:15

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 1ى ئه‌یلوولى 2014، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى په‌یوه‌ندار به‌ بوارى وه‌به‌رهێنانه‌وه،‌ كۆبووه‌وه‌.



له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌ریى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و قه‌یرانى دارایى و بڕینى بو‌دجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه‌، له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و ئه‌و پڕۆژانه‌ى بواره‌ جیاجیاكانى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر جێبه‌جێكردندان، تاوتوێ كران و، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه‌ تازه‌یه‌ى ئابوورى و دارایى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بێت.



له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ په‌سه‌ندكردنى یاساى ده‌سته‌ى نیشته‌جێكردن؛ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى ڕێنماییى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون و پێدانى مۆڵه‌ت به‌ پرۆژه‌كان به‌پێى یاساى ده‌سته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌موویان به‌هۆى په‌سه‌ندنه‌كردنى ئه‌م یاساوه‌، وه‌ستاون، به‌ شێوه‌یه‌كیش كه‌ بارى داراییى كه‌مده‌رامه‌تان‌ ڕه‌چاو بكرێت و سوودمه‌ندى پله‌ یه‌ك له‌ پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون، كه‌مده‌رامه‌تان بن.



ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها بڕیارى دا ڕێنماییى تایبه‌ت به‌ پێدانى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى مافیان هه‌یه‌ داواى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ڕێك بخرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تى بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ده‌یانه‌وێ له‌ یاساى وه‌به‌رهێنان سوودمه‌ند بن. بۆ ئه‌مه‌ش بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌ك به‌ یه‌كى پرۆژه‌كان له‌ بوارى پیشه‌سازى، گه‌شتیارى و كشتوكاڵیدا بچێته‌وه‌ و بڕیاریان لێ بدات.



ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان لیژنه‌یه‌كى دیكه‌ى پێك هێنا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌ك به‌ یه‌كى داواى ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بچێته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆى ڕه‌وشى ئێستاى ئابوورى و داراییى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ زه‌ره‌مه‌ند بوون و، داوایان كردووه‌ ماوه‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كانیان بۆ درێژ بكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ك پێویست كار بكه‌ن و پرۆژه‌كانیان دوا كه‌وتوون. ئه‌م لیژنه‌یه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ یه‌ك به‌ یه‌كى كه‌یسى كۆمپانیاكان ساغ بكاته‌وه‌ و ڕێ بگرێت له‌وه‌ى به‌ قۆستنه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه‌، بازاڕ له‌ لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ قۆرخ بكرێت.

www.krg.org

Share ئه‌م بابه‌ته‌ (2904) جار بینراوه‌‌
كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران 8/1/2013   شاندی بوڵگاریا   سەردانی شاندی پۆڵۆنیا    سەردانی شاندی میسر    كۆنفرانسی پەرەپێدانی ئێران و حكومەتی هەرێمی كوردستان   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   شاندی شاریقە    شاندی ئەنتاڵیا   شاندی بریتانی   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   سەردانی شاندی پۆڵۆنی   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   ڕێز لێنان  
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان
پڕۆژه‌كان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری
ده‌رباره‌ی ئێمه‌ ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وێب مه‌یڵ
Designed & Mastered by : Chenar Khalid
Copyright © . Kurdistan Investors Union. All rights reserved