English عربی كوردی
Last Update :  Mon Jul 24 3:48:36 +03 2017
نوێترین
 
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی‌ پڕۆژه‌كان ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری ده‌رباره‌ی ئێمه‌ په‌یوەندی
ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كۆمپانیاكان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌رفه‌تی كاركردن
نوێترین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
02/09/2014 : 13:26:15
ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان له‌ ڕه‌وشى وه‌به‌رهێنان ده‌كۆڵیته‌وه‌
17/04/2014 : 13:00:38
وەبەرهێنەرێکی هەولێر پرۆژەیەکی 2 ملیۆن دۆلاری پێشکەشی هەڵەبجە دەکا
31/03/2014 : 21:56:24
بانكێكی جیهانیی‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌
30/03/2014 : 14:48:13
هه‌ولێر.. كۆڕبه‌ندی‌ ئابووری‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم و عیراق ده‌ستی‌ پێكرد
25/03/2014 : 15:37:06
بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان زیاد دەكرێ
سایتی خەندان - كۆڕبه‌ندی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌ له‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و فه‌ڵه‌ستین به‌رێوه‌چوو
   رێكەوتی دابه‌زاندن: 06/05/2014 : 15:21:11

خه‌ندان-ره‌هێل سه‌مه‌د

ئه‌مرۆله‌ شاری‌ هه‌ولێر یه‌كه‌مین كۆربه‌ندی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌ له‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و فه‌ڵه‌ستین به‌رێوه‌چوو و ماوه‌ی‌ دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌و كۆڕبه‌نده‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كونسوڵی‌ فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ فه‌ڵه‌ستین و هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان و پیاوانی‌ كاری‌ هه‌ردوولا ئاماده‌ی‌ بوون چه‌ند ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا .

سه‌ره‌تا د. سفا نه‌سردین وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ فه‌ڵه‌ستین راگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌رفه‌ته‌كان له‌ باره‌ بۆ كاری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی‌، چونكه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ رێگایی‌ یاساییه‌وه‌ هه‌لی‌ باشی‌ ره‌خساندووه‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و پیاوانی‌ كاری‌ بیانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ روو له‌ هه‌رێم بكه‌ن و به‌شداربن له‌ پرۆسه‌ی‌ ئاوه‌دانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

وتیشی‌: له‌م كۆڕبه‌نده‌دا كه‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامدراوه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر بازرگانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كرایه‌وه‌ له‌ بواره‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كار و ته‌كنه‌لۆجیا و ئایتی‌ چه‌ندین بواری‌ تر، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ئێستادا 25 كۆمپانیای فه‌ڵه‌ستینی‌ روویان له‌ هه‌رێم كردووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ لقی‌ كۆمپانیه‌كانیان.

دواتر جۆنسن سیاوش وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌وته‌یه‌كدا راگه‌یاند: هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌توانێت له‌ چه‌ندین بواردا سوود له‌ فه‌ڵه‌ستین وه‌ربگرێت به‌ تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ ئایتی‌ و حكومه‌تی‌ ئه‌لكترۆنی‌ چونكه‌ فه‌ڵه‌ستین ئه‌زموونێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ هه‌یه‌ له‌و بواره‌دا.

راشیگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ ئاینده‌دا په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان له‌ نێوان هه‌رێم و فه‌ڵه‌ستین فراوانتری‌ بكه‌ین.

له‌ یه‌كه‌مین كۆربه‌ندی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌ له‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و فه‌ڵه‌ستین جگه‌ له‌ خستنه‌رووی‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ و بابه‌ت له‌ باره‌ی‌ چۆنێتی‌ فراوان كردنی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌مان كاتدا وا بریاره‌ چه‌ندین گرێبه‌ستێكی‌ بازرگانی‌ له‌ نێوان پیاوانی‌ كاری‌ هه‌ردولا ئیمزابكرێت.

Share ئه‌م بابه‌ته‌ (3484) جار بینراوه‌‌
كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران 8/1/2013   شاندی بوڵگاریا   سەردانی شاندی پۆڵۆنیا    سەردانی شاندی میسر    كۆنفرانسی پەرەپێدانی ئێران و حكومەتی هەرێمی كوردستان   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   شاندی شاریقە    شاندی ئەنتاڵیا   شاندی بریتانی   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   سەردانی شاندی پۆڵۆنی   كۆبونەوەی دەستەی وەبەر هێنەران   كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی   ڕێز لێنان  
سه‌ره‌كی هه‌واڵ و چالاكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ‌ئه‌ندامان
پڕۆژه‌كان ته‌نده‌ر فۆتۆگه‌له‌ری ئاگاداری
ده‌رباره‌ی ئێمه‌ ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندیدار یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان وێب مه‌یڵ
Designed & Mastered by : Chenar Khalid
Copyright © . Kurdistan Investors Union. All rights reserved